به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، له ئه‌نجامی ڕوودانی دوو ڕووداوی جیا جیا له شاره‌كانی “كه‌ڵاته و مشكین ده‌شت”، دوو كرێكار گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش برینداربوو.
له ڕووداوی یه‌كه‌مدا به دوای داڕمانی مه‌عده‌نی زۆغاڵ سه‌نگ له شاری كه‌ڵاته سه‌ر به دامغان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به تووندی برینداربوو. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٤٠ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی جۆشكاری له بینایه‌كی شاری “مشكین ده‌شت”له ته‌به‌قه‌ی شه‌ش كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.