کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو كرێكار له‌ هه‌رێمی كوردستان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، له‌ دوو ڕووداوی كار له‌ هه‌رێمی كوردستان، دوو کرێکارێکی خەڵکی شاره‌كانی پیرانشار و سه‌ڵماس بەهۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كاره‌وه‌، یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وی دیكه‌ش یان برینداربوو.

له‌ ڕووداوی یه‌كه‌م دا، کرێکارێک بە ناوی “حوسێن مەحموودی”، خەڵکی شاری پیرانشار، لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە شاری هەولێر بەربووەوە و بەو هۆیەوە بەسەختی بریندار بوو. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی ڕێبەندان، لاوێکی سەڵماسی بە ناوی “بەهمەن حەسوویان” خەڵکی گوندی “ستوون ڕەش” سه‌ر به‌ شەپیرانی سەڵماس، بەهۆی داڕمانی بینایه‌ك بە سەریدا لە دهۆک گیانی لەدەست دا.