کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی بەهۆی تەقینەوەی گولـلەی تۆپ

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی 16

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی 16

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی لە شاری ئەزگلە سەر بە شاری سەرپۆڵ ‌زەهاو، بەهۆی تەقینەوەی گولـلە تۆپی پووچەڵ نەکراوەوە، کوژران و بریندار بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەلی مەلەکی”، تەمەن ٢٢ ساڵ، بەهۆی تەقینەوەی گوللـە تۆپێکی پووچەڵ نەکراوە لە شاری ئەزگلە گیانی لەدەست دا و هەروەها لاوێکی دیکە بە ناوی “ئارمان مەلەکی”، تەمەن ١٩ ساڵ، بە سەختی بریندار بوو. لانیکەم ١٦ ملیۆن مین لە پانتایی نزیکەی چوار ملیۆن و ٢٠٠ هێکتار لە زەوینەکانی پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان، ئیلام و خووزستان بوونیان هەیە.