
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە مەیدان نەوتی شاری کرماشان، هاووڵاتییه‌ك گیانی لەدەست داوە و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شۆفیری ماشینێكی سه‌واری پاش ئه‌وه‌یكه له‌ناوشار كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه، ماشینه‌كه‌ی داوه به سووتنی مەنو رەیلی ڕێگا ئاسنی هەوایی و به‌هۆیه‌وه ٢ كه‌س، بوونه‌ته قوربانی. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ساڵانه به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له شاره‌كانی ئێران و كوردستان، به‌سه‌دان كه‌س به‌هۆی خراپی ڕێگاوبانه‌كان، ستانداردنه‌بوونی ماشینه‌كان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی تابڵوی رێنمایی گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.
