به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی مانگی ڕەزبەر، ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری شاری سەردەشت کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم کۆڵبەرێک بە ناوی “ئازاد قوربانی نژاد” خەڵکی گوندی “میرشێخ حەیدەر” گیانی لەدەستدا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “موحسین بەکر عەزیز” خەڵکی گوندی “دۆڵەگەرم” بە تووندی برینداربوو. جێگهی ئاماژهیه، “موحسین بەکر عەزیز”، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستانی عێراق کرا.