له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارخانه‌ی “پۆڵای ئاریا” له ئۆستانی ئیسفه‌هان، كرێكارێك به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی تووشی سووتان بوو.
به‌پێی ئه‌م ڕووداوه، له‌یه‌كه‌م ڕووداودا كرێكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵكی ئه‌ردستان به ناوی “مۆئه‌زێنی” به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له كارخانه‌ی پۆڵای ئاریا، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی ٥٤ ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵكی بادروود به‌ناوی “ڕه‌زاقی” تووشی كه‌م ئه‌ندامی بوو و به سه‌ختی برینداربوو. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له حاڵێكدا ڕوویداوه كه له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌هۆی گیركردنی ده‌ستی یه‌كێك له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه له‌كاتی ئاموزش دان له‌ژێر ده‌زگای پرس، به سه‌ختی برینداربوو و به‌هۆی خوێنرێژی گیانی له‌ده‌ستدابوو.