به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزەکانی تورکییه تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە دوو کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان، هێزەکانی تورکییه لە سنورەکانی گوندی “قشقوڵ”ی سەڵماس تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بههۆیهوه کۆڵبەریک بە ناوی “ئورهان گوروەر” کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “سەعید گوروەر” بریندار بووه. جێگهی ئاماژهیه، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٨ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی توركییه بوونەتە قوربانی کە ٣ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.