له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار له شاره‌كانی كه‌ره‌ج و ئه‌راك، لانیكه‌م دوو كرێكار تووشی ڕووداو بوون.
به پێی ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداو كرێكارێكی بیناسازیی له كاتی كار له شارستانی كه‌ره‌ج، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و به‌هۆی به‌ربوونه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له‌كاتی كار له بینایه‌كی كۆن له ده‌ورووبه‌ری شه‌قامی شه‌ریعه‌تی له شاری ئه‌راك، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست، به‌ربووه‌وه ناو چاڵه‌كه و به سه‌ختی برینداربوو.