به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: هێزەکانی توركییه کاروانێكی کۆڵبەرانیان له سنووری ورمێ کردە ئامانجی تەقەی راستەوخۆ و بههۆیهوه دوو کۆڵبەریان کوشت و بریندار کرد.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی مانگی گوڵان، هێزەکانی تورکییە لە گوندی بلجوک سەر بە بهخشی “کۆتۆل” لە ورمێ، دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان دایه بەر تەقەی ڕاستەوخۆ و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک به ناوی “بارام یوسفی” گیانی لهدهستدا و كهسێكی دیكهش به ناوی “شەمسەدین عومەرپوور” بریندار بوو. شایانی باسه، ناوبراو بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری وان له توركییه.