به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو كرێكار له كاتی كار له كارخانه‌ی فولادی ئه‌هواز، تووشی ڕووداو بوون و یه‌كێك له كرێكاران گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نیی شوێنی كار دوو كرێكاری لاوی ئه‌م كارخانه‌یه تووشی به‌رق گرتووی بوون و یه‌كێك له كرێكاران گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مشاره ڕاگوێزرا. شایانی باسه، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، چه‌ندین كرێكار به هۆكاره جۆراوجۆره‌كان تووشی ڕووداو بوون.