به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک لە شاری سەرێکانێ لە سوورییه، لانیكه‌م پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ته‌قینه‌وه‌كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ لە نزیک ئەنجومەنی ناوخۆیی سەر بە توركییه ئه‌نجام دراوه. شایانی باسه، ئەو گوند و ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی هێزه‌كانی سه‌ر به توركییه‌ن، به‌رده‌وام پێکدادان تێدا دێته‌ئاراوه و به‌هۆیه‌وه هه‌تا ئێستا، چەندین کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.