ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی، هه‌مه‌دان، ئه‌هواز و سنه، لانیكه‌م ٧ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاونه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٦١ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له گه‌ڕه‌كی “به‌نی هاشم” له هه‌مه‌دان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها پێنج كرێكاری ژن له كارگه‌یه‌كی خه‌یاتی له شاری ئه‌هواز به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازی شاری، تووشی سووتان بوون و گوازترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی ئه‌مشاره. له سێهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی بیناسازیی له‌كاتی كاری ئارماتۆربه‌ندی له بینایه‌كی نیوه‌كار له شاری سنه، به سه‌ختی برینداربوو.