ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پارێزگاری نەجەف رایگەیاندووه، لە خۆپیشاندانەکەى شه‌وی چوارشه‌ممه، لانیكه‌م ١١٧ گیانیان له‌ده‌ستداوه و بریندرابوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، لایەنگرانى موقتەدا سەدر کە بە کڵاوشینەکان ناسراون، لە پارێزگاى نەجەف ڕووبەڕووى خۆپیشاندەران بوونه‌ته‌وه و میدیاکانی عێراقش بڵاویانکردووەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی كه به‌هۆی پێکدادانەکانهوه گیانیان له‌ده‌ستداوه گەیشتووەتە ١١ کەس. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، دواى دەستنیشانکردنى “محهممەد تۆفیق عەلاوى” وەک سەرۆک وەزیرانى نوێى عێراق، موقتەدا سەدر پشتگیری خۆی بۆ عەلاوی دەربڕی و لە وتارێكیدا بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ داوای لە خۆپیشاندەران كردبوو كه كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنن.