له ماوه‌ی ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه، لانیكه‌م ٤ كرێكار له شاره‌كانی كرمان و گولستان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار كرێكارێكی بیناسازیی له كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كار له شاری كرمان به‌هۆی به‌رق گرتوویی گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، سێ كرێكاری فه‌زای سه‌وز له پاركی میللی گولستان له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر له چه‌ندی شوێنی ئه‌م پاركه تووشی حاڵه‌تی سووتان بوون و گوازترانهوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مشاره.