له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له دێهلۆرانی سه‌ر به ئۆستانی ئیلام، سێ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی وەرگەرانی ماشینێکی سه‌واری لە جادەی شارۆچكه‌ی “وەحدەت”ی دێهلۆڕان سەر بە ئوستانی “ئیلام، ٢ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو. ڕۆژی سێشەممەش بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێك لە گوندی “قرچی قوران”ی سەر بە شاری دیواندەرە، هاووڵاتییه‌كی تەمەن ٥٠ ساڵ گیانی لەدەست دابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌هۆی خراپی ڕێگاوبان و ناستاندارد بوونی ماشێنەکان، نەبوونی تابلۆی ڕێنمایی و کەمتەرخەمی شۆفیرەکان، ساڵانه به سه‌دان هاووڵاتیی له ئێران و كوردستان ده‌بنه قوربانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ.