ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی مانگی سەرماوەز، کرێکارێک بە ناوی “ئیحسان خوسرەوی” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی سەوڵاوا، لە کاتی کار کردن لە شاری ڕانیە سەر بە پارێزگای سلێمانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی خوسرەوی، ئەو کرێکارە لە کاتی کار کردن و بە هۆی به‌رق گرتووی گیانی لە دەست داوە و لە بینایەک كه‌وتوه‌ته خواره‌وه. “ئیحسان خوسرەوی” خێزاندار و باوکی منداڵێکە و خەڵکی هەورامانی تەخت سەر بە شاری سەوڵاوایە. شایانی باسه ڕۆژی ڕابردوو ته‌رمی ئه‌و كرێكاره ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا و به‌مه‌به‌ستی ناشتن به‌ره‌و هه‌ورامانی ته‌خت به‌ڕێكراوه.