کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ژنێك به‌هۆی گڕگرتنی سۆپایه‌كی نه‌وتی له‌ شاری سه‌رده‌شت

گیان له‌ده‌ستدانی ژنێك به‌هۆی گڕگرتنی سۆپایه‌كی نه‌وتی له‌ شاری

ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ناوی “شه‌هلا ئیبراهیمی” كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌ گوندێكی شاری سه‌رده‌شت به‌ ناوی “دیواڵان” تووشی سووتاوی جه‌سته‌ی بوو پاش چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌هلا” له‌ دوای گڕگرتنی سۆپای نه‌وتی ماڵه‌كه‌ی هه‌وڵی داوه‌ به‌ر له‌ سووتانی ماڵه‌كه‌ی بگرێت و به‌و هۆیه‌وه‌ ئاگر له‌ جه‌سته‌ی به‌رده‌بێت و به‌ ڕێژه‌ی ٧٠ له‌سه‌دی له‌شی تووشی سووتاوی ده‌بێت. ناوبراو دایكی دوو كچ و كوڕێك بووه‌ و پاش سووتانی له‌شی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ورمێ كراوه‌ و پاشان به‌هۆی جێگر نه‌بوونی باری ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌ ده‌رمانیه‌كانی شاری ته‌ورێز كراوه و دواتر له‌ به‌شی ئای سی یوی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.‌