
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی هه‌ستانی لافاو له شاره‌كانی كازه‌روون و زه‌ڕین ده‌شت له ئۆستانی فارس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه لانیكه‌م ٤ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سێ هاووڵاتیی له شارستانی كازه‌روون له كاتی گه‌ڕانه‌وه له مه‌زرا، به‌هۆی هه‌ستانی لافاو گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كچێكی ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن له زه‌ڕین ده‌شت كه بۆ چاو لێ‌كردن له‌م لافاوه چووبووه ڕووباری وه‌رزی ئه‌م شاره، به‌هۆی داڕمانی لێواری ئه‌م ڕووباره به‌ربووه‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
