کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی چوار كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

کشته شدن 4 کارگر در سایه فقدان ایمنی محیط کار

کشته شدن 4 کارگر در سایه فقدان ایمنی محیط کار

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م ٤ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ شاره‌كانی، ئیسفه‌هان، كه‌ره‌ج، شاری ڕه‌ی و مانه‌، تووشی ڕووداو بوون.

له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ له‌كاتی كار له‌ بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ شاری ئیسفه‌هان، به‌هۆی داڕمانی دیواری بیناكه‌ به‌سه‌ریدا، به‌ سه‌ختی برینداربوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆی قووڵبوونی برینه‌كانی، گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی لاوی ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كاری جۆشكاری له‌ شاری كه‌ره‌ج، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازیی له‌كاتی كار له‌ مه‌نته‌قه‌ی “ده‌وڵه‌ت ئاباد”ی شاری ڕه‌ی، به‌هه‌مان شێوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ته‌راكتۆرێك له‌ ئاوایی “بیار”ی سه‌ر به‌ شارستانی مانه‌ له‌ ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی، كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ستدا.