له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار، چوار كرێكار له چوار ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی، شووت، زاهێدان، شیراز و ڕه‌شت تووشی بوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، منداڵێكی كاری ١٤ ساڵ ته‌من له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شارستانی شووت له ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا. له‌دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ئیداره‌ی به‌رق له زاهێدان له‌كاتی كار له شه‌قامی “قهلهنبهر”ی ئه‌مشاره، تووشی به‌رق گرتوویی هات و له ئه‌نجامیدا گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی “بكسل جرثقیل” له بینای نه‌خۆشخانه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌ندام له شاری شیراز، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا. له چواره‌م ڕووداوه‌دا، كرێكارێكی خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی ناوچه‌ی ٤ی ڕه‌شت، له‌كاتی كار و به‌هۆی زه‌ختی كار و ماندوویی زۆر تووشی ڕاوه‌ستانی دڵ بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.