ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لە ئەنجامى کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی شه‌خسی لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەمریکا، پێنج ئەندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك گیانیان لەدەست داوه.
بەپێى هەواڵى میدیاكانی ئەمریكا، فڕۆکەیەکی شه‌خسی کە لە ئه‌یاله‌تی “فلۆریدا”وە بەرەو ئه‌یاله‌تی “ئیندیانا” بەڕێکەوتبوو، لە ئه‌یاله‌تی جۆرجیا کەوتوەتە خوارەوە. لەوبارەیەوە بەرپرسانی ئەمەریکا رایانگەیاندووە؛ لە رووداوەکەدا، فڕۆکەوانەکە و هاوسەرەکەی و سێ منداڵەکەیان گیانیان لەدەستداوە.