له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی مارون و سیستان و به‌لوچستان، لانیكه‌م ٥ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی په‌یمانی به‌شی ڕاگرتن و نوێژنكردنه‌وه‌ی شیركه‌تی هه‌ڵێنجانی نه‌وت و گازی مارون به ناوی “مه‌سعوود زه‌هیری” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها چوار كه‌س له كرێكارانی ئیداره‌ی میراتی كلتوری و گه‌شتیاری سیستان و به‌لوچستان له‌كاتی مه‌ئموورییه‌ت به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ماشێنه‌كه‌یان له مێحوه‌ری “نیكشه‌هر ــــ ئێرانشار” گیانیان له‌ده‌ستداوه.