ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، به هۆی داڕمانی به‌فر له ناوچه‌ی “تاجیل ده‌ڕه” هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی “به‌ده‌خشان”، پێنج هاووڵاتی ئه‌و شاره گیانیان له‌ده‌ست داوه و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قوربانیانه به‌هۆی خه‌راپی كه‌ش و هوا نه‌یان توانیووه ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه له ژێر به‌فر ده‌ربێنن.
“به‌ده‌خشان” له ڕووی جۆغرافیاییه‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌ر سنووری تاجیكستان و وڵاتی چین و له ئۆستانه شاخاویه‌كانی ئه‌فغانستان هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌پێی وته‌ی “حكمه‌تۆڵڵه محه‌مه‌دی” به‌ڕێوبه‌ری ڕۆژنامه‌ی “به‌ده‌خشان” سه‌ر جه‌م ئه‌و كوژراوانه كرێكاری مه‌عده‌نی زێڕی شاری “ڕاغستان” بوونه و له مه‌عده‌نێك به‌ناوی “زه‌ڕئه‌نداز” خه‌ریكی كار بوونه. شایانی باسه شاره‌زایان به‌هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری، كه‌مبوونی خۆراك له‌و وڵاته، بارینی به‌فر و داخرانی ڕێگای هاتووچۆی نێوان شاره‌كان هۆشداری له ڕوودانی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یی مرۆیی ئه‌ده‌ن.