میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانى ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی مانگی سهرماوهز، فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر لەجۆری “بیلاتۆس بی سی-١٢” لە ویلایەتی داكوتا لە ئەمریكا كەوتووەتە خوارەوە، بەوهۆیەشەوە ٩ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣ كەسی دیكەش بریندار بوون.
لیژنەی سڵامەتی فڕۆكەوانی ویلایەتی داكوتا ڕایگەیاندووە، فڕۆكەكە لە كەشوهەوایەكی باراناوی و تەمومژدا هەڵفڕیوە و پاش چەند خولەكێك لە بەرزبوونەوەی فڕۆكەكە كەوتووەتە خوارەوە. ڕووداوەكانی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە ساڵانە لەزۆربەی وڵاتانی جیهان دووبارەدەبێتەوە و خراپی باری كەشوهەوا و كوالێتی فڕۆكەكان و كەمتەرخەمی لە نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەكان پێش فڕینیان بەهۆكاری سەرەكی ڕووداوەكانی كەوتنەخوارەوە دادەنرێن.