ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٩٤ كرێكار له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و ٢٥١ كه‌سیش به‌هۆی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار بریندار یاخود كه‌م ئه‌ندام بوون.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پزیشكی قانوونی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ١١ مانگی ساڵی ڕابردوو له‌چاو ڕێژه‌ی هاوشێوه‌ی له ساڵی ٩٧، ٤٧ له‌سه‌د چووه‌ته‌سه‌رێ. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زۆرترین ڕێژه‌ی قوربانییان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، كه‌وتن به شتی قورس، به‌رق گرتوویی و سووتان تۆمار كراوه.