ڕاگه‌یه‌نه‌ره مه‌حه‌لییه‌كانی ئاڵمان ڕایانگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی ته‌قه كردن له شاری “هانائۆ” له ڕۆژئاوای ئاڵمان، لانیكه‌م ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پێنج كه‌سی دیكه‌ش له ئه‌نجامی هێرشی كه‌سانی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر دوو كافتریا له‌مشاره، برینداربوون. شایانی باسه، ته‌قه‌كردنی یه‌كه‌م نزیكه‌ی كاتژمێر ١١ی شه‌و به كاتی مه‌حه‌للی له ناوه‌ندی ئه‌مشاره ڕوویداوه. دووهه‌م حاڵه‌تی ته‌قه‌كردنیش له گه‌ڕه‌كی كیسیلشتات ئه‌نجام دراوه. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی مه‌حه‌للی “هێسنشا”، سێ كه‌س له ڕووداوی ته‌قه‌كردنی یه‌كه‌م و ٥ كه‌سی دیكه‌ش له دووهه‌م ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه. میدیاکانى ئەڵمان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویانکردووه‌ته‌وه، سێ کەس لە بریندارەکان گیانیان لەدەستداوە.