به پێی ڕاپۆرتهكان، “عەلی ڕەزا ڕەئیسی” جێگری وەزیری بێهداشت لە ئێران ڕایگەیاند: بە هۆی نەخۆشی ئانفۆڵانزا ٢٥ کەس له ماوهی حەتووی ڕابردوودا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و لە سەرەتای مانگی خەزەلوەرەوە تا ١٦ی سەرماوەز سەرجەم ٨١ کەس بە هۆی نەخۆشینی ئانفۆڵانزا گیانیان لەدەست داوە.
کارناسانی پزیشکی لە ئێران باس لەوە دەکەن نەبوونی خزمەت گوزاری پێویست و کەمتەرخەمی بەرپرسانی حکومەتی بۆ دابین کردنی ئەم پێداویستیانە هۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدانی تووشبوانی نەخۆشینی ئانفۆڵانزان.