کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ٧ كه‌س به‌ هۆی لافاو له‌ ڕووسییه‌

9h

سه شنبه – ۱۱ تیر – ۱۳۹۸ , 02 – 07 – 2019

9h

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، بەهۆی بارانی بەخور و دروستبوونی لافاو له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا لەچەند ناوچەیەک لە وڵاتی ڕووسییه‌ ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا نۆ كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێنن.
لافاو له‌ ناوچه‌ی ئیركوتسك، زیانی به‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار خانوو گه‌یاندووه‌ و به‌م بۆنه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س گواستراونه‌ته‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هێزەکانی بەرگری شارستانی و سپای ئه‌م وڵاته‌ چوونەتە ناوچەکە بۆ بە هاناوە چوونی هاوڵاتیان و ئەوانەى گیریان خواردووە.