ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی هه‌ستانی لافاو له شاره‌كانی بووشێهر و هۆرمۆزگان، لانیكه‌م ٧ هاووڵاتیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی ڕژیم له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه: له شه‌ش ئۆستانی وڵات له‌وانه، ئیسفه‌هان، بووشێهر، تاران، فارس، هۆرمۆزگان و یه‌زد، به‌هۆی بارینی به‌خۆڕی باران لافاو هه‌ستاوه. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه: هه‌تا ئێستا دوو كه‌س له بووشێهر و ٥ كه‌سی دیكه له ئۆستانی هۆرمۆزگان به‌هۆی لافاو گیانیان له‌ده‌ستداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی به ته‌وه‌ری ژێرخانه و زۆنگ كێشی مه‌سیره‌كان، ساڵانه زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران به‌هۆی هه‌ستانی لافاو تووشی ڕووداو ده‌بن. شایانی باسه، ساڵی ڕابردوو خه‌ڵكی شاره‌كانی ئێران به‌هۆی پڕبوونی ڕێڕه‌وه‌كان و هه‌ستانی لافاو، تووشی زیانێكی زۆری مادی و گیانی بوونه‌وه.