كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆیی ویلایه‌تی قندووز له باكووری ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، ڕایانگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی كه‌نار جاده‌یی له‌م ویلایه‌ته، ٧ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه ٦ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
وته‌بێژی پۆلیسی قندووز ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م ڕووداوه كاتێك ڕووی داوه كه ئه‌م كرێكارانه له سهركارهكهیانهوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌ره‌و ماڵه‌كانیان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كرێكاره‌كان له ئاوایه‌كی ویلایه‌تی قندووز مینێكی كه‌نار جادهییان پێدا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه. شایانی باسه، له ئێستادا دۆخی ته‌ندرووستی دوو كه‌س له برینداره‌كانی ئه‌م ڕووداوه ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.