سه‌رۆكی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی زانكۆی علووم پزیشكی سدووقی یه‌زد ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه هه‌تا ئێستا لانیكه‌م پێنج لاوی كه‌متر له ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌م ئۆستانه به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌شرووبی ده‌ستكرد گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی ئه‌م كارگێڕه‌ی ڕژیم، هه‌روه‌ها ٢٠ كه‌س له‌م ماوه‌یه‌دا تووشی مه‌سموومییه‌ت بوون. یه‌كه‌م حاڵه‌تی مه‌سمووم بوون به‌م مه‌شرووبه له یه‌زد، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه. هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ویرووسی كۆرۆنا له شاره‌كانی ئێران، به‌ده‌یان كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووبی ساخته گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆڤیدی ١٩ له ئێران، له شاره‌كانی یه‌زد ٢ كه‌س، ئه‌رده‌بیل ١٩ كه‌س، ئیسفه‌هان ٧ كه‌س، مازه‌نده‌ران ١٢ كه‌س، گیلان ٧ كه‌س، فارس ٣١ كه‌س و تاران ٢٥ كه‌س به‌م مه‌شرووبه گیانیان له‌ده‌ستداوه.