ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار، ٥ كرێكار له شاره‌كانی زه‌نجان، سیرجان و پاكده‌شت بوون به قوربانی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢ كرێكاری له شاره‌كی سه‌نعه‌تیی “نۆئاوه‌ران”ی زه‌نجان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كووره‌ی سه‌نعه‌تییه‌وه به سه‌ختی برینداربوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ڕێگه‌ی ئاسنی “سیرجان ـــ ئه‌حمه‌دئاباد” كه حه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر تووشی جه‌ڵده‌ی دڵ هاتبوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوێكی دیكه‌دا ٢ كرێكاری ئه‌فغانستانی له كاتی كار بۆ بینای “مه‌سكه‌نی مێهر” له شاری پاكده‌شت به‌هۆی كه‌وتنه ناو چاڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و هۆكاری به‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌و ٢ كرێكاره هه‌تا ئێستا ڕوون نییه.