ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری كۆچبه‌ران له یه‌كێك له ئیاله‌ته‌كانی وڵاتی مه‌كزیكی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه لانیكه‌م ٥٣ كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندا بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری بارهه‌ڵگر له ئیاڵه‌تی “چیاپاس” ڕوویداوه كه كۆچبه‌ران ویستوویانه له ڕێگای ئه‌و ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ربازی خاكی ئه‌مریكا بن. شایانی باسه به‌رپرسانی مه‌كزیك ڕایانگه‌یاندووه كه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ژن و منداڵ له نێو قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه‌دا بوونیان هه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوونه كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و ئیاله‌ته كراون. ئه‌و ڕووداوه به یه‌كێك له كارهساتبارترینی ڕووداوگه‌لێك له وڵاتی مه‌كزیك داده‌نرێت كه به‌سه‌ر كۆچبه‌رانه‌دا هاتوو.