به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌نێكی به‌ردی خه‌ڵۆز له به‌شی خسووسیی شارستانی “سۆما” له پارێزگای “مانیسا” له توركییه، چوار كرێكاری ئه‌م مه‌عده‌نه ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له سه‌ره‌تای ئه‌م ڕووداوه توانیبوویان دوو كه‌سیان له‌ژێر داروپه‌ردوو ده‌ربێنن، به‌ڵام دواتر یه‌كێكیان به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و دوو كرێكاره‌ی دیكه هه‌روا به‌رده‌وامه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هۆكاری ئه‌م ڕووداوه نه‌زانرا و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌م پێوه‌نده‌دا به‌رده‌وامه.