ڕۆژی پێنشجه‌ممه به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، لانیكه‌م ٤ كرێكار له دوو ڕووداوی جیاجیا له بۆئین زه‌هرا و ڕه‌شت گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا سێ كرێكاری شاغڵ له یه‌كێك له شیركه‌ته‌كانی پاڵاوتنی ڕۆن له ناوچه‌ی “چه‌رم شار”ی بۆئین زه‌هرا، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو دیگی ڕۆنه‌كه و به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٤٥ ساڵ ته‌مه‌ن له شاری ڕه‌شت له كاتی كار له‌سه‌ر بینایه‌ك له شه‌قامی “موعه‌لیم” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، گیانی له‌ده‌ستدا.