بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی رۆیتێرز، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، فڕۆكەیەكی بێفرۆكەوانی هێزە میلیشیاكانی رۆژهەڵات بە سەرۆكایەتی خەلیفە حەفته‌ر لە لیبی، شاری “مورزوق” یان لە باشووری ئەم وڵاتە بۆمباران كردووە و بەهۆیەوە ٤٣ كەس كوژراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ڕایانگه‌یاندووه كه ئامانجییان پاشه‌كشه به هێزه نه‌یاره‌كانیان بووه. شایانی باسه ئەوە دووهەمین هێرشی ئاسمانی هێزەكانی سوپای لیبییە بە سەرۆكایەتی خەلیفە حەفته‌ر كە كۆمەڵكوژی لێدەكەوێتەوە، هێرشی یەكەمی ئەم هێزە لە مانگی ژۆئه‌نی رابردودا بوو كە هێرشێكی ئاسمانی كردە سەر پەناگەیەكی پەنابەران و بەهۆیەوە 44 پەنابەری ئەو وڵاتە كوژران.