کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ٤٣٣ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا له‌ سوورییه‌

گیان له‌ده‌ستدانی ٤٣٣ هاووڵاتیی

گیان له‌ده‌ستدانی ٤٣٣ هاووڵاتیی

 

مافی مرۆقی سوورییه‌ له‌ ڕاپۆرتێكدا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌نیا له‌ مانگی جوولایدا، ٤٣٣ كه‌سی سڤیل له‌وانه‌ ١١٩ منداڵ، بەهۆى شەڕ و ناکۆکییەکانەوە له‌ سوورییه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

تۆڕی سوورییه‌ بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكراشیكردوە، ته‌نها له‌ لایه‌ن ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه‌كانی سه‌ربه‌ ئێرانه‌وه‌ له‌ پێكدادانه‌كاندا، ٢١١ هاووڵاتیی مەدەنى و بەهۆی هێرشەکانی روسییه‌ش ١٠٧ كەسی دیکە كوژراون، هاوکات لەلایەن هێزەكانی تریشەوە ١١٥ كەسی دیكه‌ بوون به‌ قوربانی. پێویسته‌ بگوترێ، بەپێی راپۆرتێكی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان تا كۆتاییی ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزی لە سوورییه‌ ٤٠٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و زیاتر لە ٦ ملیۆن هاووڵاتیی سووری ئاوارەبوون.