ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێن و كاتی كار كردن‌دا دوو كرێكار له شاره‌كانی خوڕه‌مشه‌هر و قوم له كاتی كاركردن تووشی ڕووداوی كار بوونه‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدا و هاوكات كرێكارێكی به‌شی پاكوخاوێنی له شاری مه‌شهه‌د له كاتی كاركردن به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی به‌شی پاكوخاوێنی ناوشار به ناوی ” موحسن به‌هامین” له كاتی كاركردن له شاری مه‌شهه‌د به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات و له ڕووداوێكی دیكه‌دا كرێكاری كارخانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی ئازادی “ئه‌روه‌ند” به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه له به‌رزاییه‌كی ٩٠ مه‌تری ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و هاوكات كرێكارێكی ٥٢ ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له كاتی هه‌ڵكه‌ندی چاڵێكی ١٣ مه‌تری له شاری قوم، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له كاتی كاركردندا ده‌كه‌وێته نێو چاڵه‌كه و گیان له‌ده‌ست ئه‌دات.
