به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، لانیكه‌م ٣ كرێكار له شاره‌كانی “ئه‌هواز، خاف و مێهرستان” گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كۆمه‌ڵێكی بازرگانی له ناوچه‌ی گوڵستانی ئه‌هواز، كرێكارێگ تووشی گازگرتوویی هات و پێش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوێكی دیكه‌دا تازه‌لاوێكی ١٥ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار له كارواشێك له شارستانی “مێهرستان” به‌هۆی به‌رق گرتوویی گیانی له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها كرێكارێك له كاتی كار له كارخانه‌یه‌كی “كۆنسانتره” له شاری “خاف” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی قه‌تعه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له به‌رزایی ٢ میترییه‌وه، گیانی له‌ده‌ستدا.