به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، لانیكه‌م ٣ كرێكار له شاره‌كانی ساوجبڵاغ، نه‌زه‌ر ئاباد و تاران، تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی بیناسازیی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ له‌كاتی كار له ناوچه‌ی “گولسار” له شارستانی ساوجبڵاغ، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار به ده‌زگای كۆمپرۆسۆر له شارستانی نه‌زه‌ر ئاباد له ئۆستانی ئه‌لبۆرز، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له سێهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٦ ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌فغانستانی، له كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كار له گه‌وره‌ڕێی “مه‌حه‌لات”ی تاران، به‌هۆی داڕمانی دیواری ئه‌م بینایه، كه‌وته ژێر داروپه‌ردوو و گیانی له‌ده‌ستدا.