ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌ز، لە ئه‌نجامی رووداوێكى هاتووچۆ له ئه‌یاله‌تی “سائۆپائۆلۆ”ی بڕازیل، ٣٧ كەس گيانيان لەدەستداوه.
بەگوێرەى هەواڵی كەناڵه‌كانی ناوخۆی بڕازیل، لە ئاكامى پێكدادانى پاسێكى نەفەرهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكى بارهەڵگر لە سەر رێگاى سەرەكى “ئۆليڤێیه‌را ـــ كارڤالهۆ” كە شارەكانى تاگوايى و تاكواريتوبا لە ئه‌یاله‌تی سائۆپائۆلۆ بەيەكەوە دەبەستێتەوە، ٣٧ كەس گيانيان لەدەستدا و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش برينداربوو. لەو بارەیەوە “ئه‌لێكساندێر گوێدس” وتەبێژى سەربازيى سائۆپائۆلۆ رايگەياندووە: پاسەكە لانيكەم ٥٣ سەرنشينى هەڵگرتبوو كە كرێكارى كۆمپانيايەك بوون.