کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ٢٧ كه‌س به‌هۆی هێرشی چه‌كداری له‌ ئه‌فغانستان

حمله انتحاری مرگبار در کابل افغانستان

حمله انتحاری مرگبار در کابل افغانستان

کاربەدەستانی ئەفغانستان ڕایانگه‌یاندووه‌، له‌ ئه‌نجامی هێرشی ژمارەیەک چەکدار بۆ سەر مەراسیمێک لە شاری “کابۆل” پێته‌ختی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٢٧ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، جگە لە كوژرانی ئه‌م ٢٧ كه‌سه‌، ٥٥ کەسی دیکەش برینداربوون. هاوكات گرووپی ئیسلامی تاڵبان ڕەتیکردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دەستی لەم هێرشەدا بووبێت. ده‌وترێ، گرووپی ئیسلامیی داعش له‌ پشت ئه‌م هێرشه‌دا بووبێ.