لە وڵاتى ئه‌ندۆنێزی ٢٤ پزیشک و په‌ره‌ستار بەهۆى تووشبون بە ویرووسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و پێشبینیش دەکرێت حاڵەتەکانى تووشبون بەکۆرۆنا بۆ زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بەرز ببێتەوە.
هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه، سەرجەم پزیشکەکان لە کاتى کارکردنیان لە نەخۆشخانەکان و چارەسەرکردنى بەرکەوتوانى کۆرۆنادا توشى ئه‌م ویرووسه بوون و گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش نیگەرانى لەسەر کەرتى تەندروستى ئه‌ندۆنێزی درووست کردووە. شایانی باسه، بەهۆى مردنى ٢٤ پزیشکەکەوە، رەخنەیەکى زۆر ئاراستەى حکومەتى ئه‌ندۆنێزی كراوه بەوەى کارمەندانى تەندروستیان پشتگوێ خستووە کە لە ریزى پێشەوەى روبەڕوبونەوەى ویرووسه‌كه‌ن و پێداویستى خۆپارێزی پێویستیان بۆ فەراهەم نەکراوە. بەپێى ئامارى فەرمى حکومەتى ئه‌ندۆنێزی تائێستا ٢٠٩ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و نزیکەى سێ هەزار کەسیش توشى ڤایرۆسەکە بون، بەڵام بەپێى چەند ئامارێکى دیکە کە ئاژانسی هەواڵى ڕوویتێرز بڵاوى کردووه‌تەوە ئامارى مردن بە کۆرنا زۆر لەو ژمارەیە زیاترە و تەنها لە جاکارتاى پایتەخت ٤٠٠ حاڵەتى مردن هه‌بووه.