به پێی ڕاپۆرتهكان، لە ماوەی ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٢٤٠ هاووڵاتیی گیرۆدەبوو بە مادەی هۆشبهر لە کرماشان گیانیان لەدەست داوە.
هاوكات بەرپرسی پزیشکی یاسایی ئۆستانی کرماشان، باسی لە دوو بەرابەربوونی ئەو هاووڵاتییانەی کە گیرۆدەی مادەی سڕکەر بوونە و گیانیان لەدەست داوە، کردووه. سەلیم خانی لە پرێس کۆنفڕانسێکدا وتی، لە ماوەی ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٢٤٠ هاووڵاتی لە شاری کرماشان، بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر گیانیان لەدەست داوە. بە وتەی ئەو بەرپرسە پزیشکییە، ئەو ڕێژەیە لە گیانلەدەستدانی تووشبووان بە مادەی سڕکەر، بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو دوو بەرابەر بووەتەوە.