پۆلیسی هێندوستان رایگەیاندووه، بەهۆی بارینی بهخوڕی باران لەشاری غازی ئابادی باکوری ئەو وڵاتە، باڵەخانەیەک رووخاوه و بههۆیهوه ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتی هێند، ٣٨ کەس لە لایەن تیمەکانی فریاگوزاریەوە لەمردن رزگارکراون و لەو رێژەیەش ١٥ کەسیان برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون. شایانی باسه، رووخان و خاپوربوونی بینا و باڵەخانەکان لە هێندوستان بەردەوام روودەدەن و شارەزایان هۆکارەکەی بۆ خراپ بهكارهێنانی ئەو ماددە و کەلوپەلانەی لە باڵەخانەکاندا بەکاردەهێندرێن دەگەڕێننەوە. دهشڵێن: بەرتیلدان بە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی رێکارەکانی بەردەم وەرگرتنی مۆڵەتی درووستکردنی خانوو و باڵەخانەیان بۆ ئاسان بکرێت یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی ئهم جۆره ڕووداوانهن.