ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لە ئه‌نجامی هێرشێکی چه‌كداری له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه لە نیجێرییه، لانیكه‌م ٢٠ گیانیان له‌ده‌ستدا و به چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پارێزگاری “کاتێلیا” له‌مباره‌وه رایگەیاندووه، رۆژی یەکشەممە ژمارەیەک چەکداری نه‌ناسراو بە مۆتۆڕسکیلێتهوه هێرشیان کردووەتە سەر یەکێک لە گوندەکانی سەر بە ئه‌م پارێزگایه و ٢٠ کەسیان کوشتووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ گرووپ یاخود لایەنێک بەرپرسایهتی ئه‌م هێرشه‌یان نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.