وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیسی ئه‌فریقای باشوور، ڕۆژی هه‌ینی ٥ی به‌فرانبار ڕایانگه‌یاند: له ماوه‌ی چه‌ندی حه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ڕاگیرانی ئۆتۆمبێله‌كان له تێپهڕگهیهكی سنووری له نێوانی ئه‌فریقای باشوور و زیمبابووه به‌هۆی كۆنتڕۆڵی بێهداشتی ویرووسی كۆرۆنا، لانیكه‌م ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی مه‌حه‌للی ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌م كه‌سانه به‌هۆی كه‌مبوونی ئیمكاناتی بێهداشتی له‌م خاڵه سنوورییه و نه‌خۆش كه‌وتنی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه، چه‌ندین وێنه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به ڕیزی دوور و درێژی ماشێنه‌كان له‌م خاڵه سنوورییه بڵاوبووه‌ته‌وه كه چاوه‌رێی ڕه‌ت بوون له سنووری “به‌یت بریج”ن.