ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانه بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری كابۆل پێته‌ختی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ١٤ كه‌س له‌وانه ٢ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها به‌هۆی نانه‌وه‌ی بۆمب له ڕێوڕه‌سمێكی پرسه له ڕۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی نه‌نگه‌رها، ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان باسیان له هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی “ده‌شت به‌رچی” له شاری كابۆل كرد و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، له لایه‌ن پزیشكانی بێسنووره‌وه ئیداره ده‌كرا. هاوكات هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه، ١٤ كه‌س له‌وانه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی ١٥ كه‌سیش برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ئه‌نجامی نانه‌وه‌ی بۆمب له ڕێوڕه‌سمێكی پرسه له ڕۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی نه‌نگه‌رها، ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.