ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌عده‌نێكی زۆغاڵ سه‌نگ له ئوستانی “گوایژو” له وڵاتی چین، ١٤ كرێكاری ئه‌م مه‌عده‌نه گیانییان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش وون بوون.
به پێی ڕاپۆرتی تلویزیونی ده‌وڵه‌تی چین، ئه‌م ڕووداوه له كاتژمێر ١ و ٣٠ خۆله‌كی نێوه‌شه‌و ڕوویداوه و عه‌مه‌لیاتی ڕزگار كردن و به‌دوادا گه‌ڕان له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له‌م مه‌عده‌نه هه‌روا به‌رده‌وامه. ئه‌مه له كاتێك دایه كه به پێی ڕاگه‌یاندنی رسانه‌كانی ناوخۆی چین، لانیكه‌م ٢٣ مه‌عده‌نچی له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه له ژێر زه‌وی بوون.