ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، له‌ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له وڵاتی نیجێرییه، لانیكه‌م ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه كه له پارێزگای “كوگی” له به‌شی سنووریی وڵاتی نیجێرییه ڕوویداوه، ١٢ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هاوكات كاربه‌ده‌ستانی نیجێرییه ڕایانگه‌یاندووه كه هێشتا شۆناسی هێرشبه‌ره‌كان ئاشكرا نه‌بووه، به‌ڵام به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌م هێرشه له لایه‌ن یه‌كێك له بانده‌كانی ئه‌یاله‌تی بایسلا ئه‌نجام درابێت.